دھۆک نزیکەی حەوت ھەزار خانووی زیادەڕۆ تاپۆ دەکرێن

 

دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دەربڕی لەسەر تاپۆکردنی خانوە زێدە رۆکان، لە سنوری قەزای ناوەندی دهۆک لە ژێر رۆشنای یاسای تایبەت بە تاپۆکردنی خانوە زێدەرۆکان، تەنھا لە سەنتەری دھۆک نزیکەی حەوت ھەزار خانووی زیادەڕۆ تاپۆ دەکرێن .

جەھوەر عەلی، قایمقامی قەزای ناوەندیی دھۆک، لە بارەی تاپۆکردنی خانوە زێدەرۆکان ڕایگه‌یاندووه‌  پاش دەرچوونی یاسای تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان لە پەرلەمانی کوردستان تا ئێستا لە سەنتەری  پارێزگای دهۆک  دووھەزار و هه‌شتسه‌دو بیست کەس داواکاریان پێشکەش کردووە.

قائیمقامی دهۆک راشیگەیاندووە،  پێویستە ئەوانەی خانویان لەسەر زەوی شارەوانی دروست کردووە نە زێدەرۆئی، بەتایبەت ھەردوو گوندی ئیتیتی و قەسارە تا ده‌ی مانگی داهاتووی ئەمساڵ ئەوانەی ماون مامەڵە پێشکەش بکەن.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ لە سنووری سەنتەری پارێزگای دھۆک نزیکەی حەوت ھەزار خانووی زیادەڕۆ ھەیە بۆ تاپۆکردن، ھەرکاتێک مامەڵەکان تەواو بوون دواتر لیژنەکانی قایمقامیه‌ت دەچنە سەر خانووەکان و کەشفیان بۆ دەکەن.

 

Back to top button