سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم 260 ملیۆن دینار بۆ خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركووك خه‌رجده‌كات

دوای ئه‌وه‌ی خوێندن له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد، لەسەر بڕیار و راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 260 میلۆن دینار وەك قۆناغی یەکەم بۆ خوێندنی کوردی لەکەرکووك خەرج کرا.

شێرزاد ره‌شید كاكه‌، بەڕێوه‌به‌ری بەشی خوێندنی کوردی لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی کەرکووك  له‌و باره‌یه‌وه‌رایگه‌یاندووه‌ كه‌ : له‌سه‌ر راسپارده‌ی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 260 ملیۆن بۆ خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركووك خه‌رج ده‌كرێت كه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بەشێکی زۆر لە کێشەکانمان چارەسەر دەکات و بەڵێنی هاوکاری دیکەشمان پێی دراوە.

 

لەکەرکووك زیاتر لە 500 قوتابخانەی کوردی هەیە، لەگەڵ بوونی 7 هەزار فەرمانبەر و مامۆستای کورد، ئەمە جگە لەوەی 100 هەزار قوتابی له‌ سنووری ئه‌و پارێزگایه‌ لە قوتابخانە کوردیەکان دەخوێنن.

Back to top button