ئەمریكا لە بەغداوە بەرەو هەولێر پاشەكشە دەكات

بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەكان لە ئێستادا ستافی بالیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بەرەو هەولێر دێن، میدیاكانی حشدی شەعبیش زەنگی سەركەوتنیان لێداوە بەسەر ئەمریكا كە گوایە لە بەغدا دەریانكردوون”.

سەرچاوەی میدیاكانی عێراق ئاشكرایان كردووە بالیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق بەروە هەولێر پاشەكشەی كردووە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دابوو كە بالیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق دادەخات”.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن كە بالیۆزی ئەمریكا لە بەغدا بەروە هەولێر هاتووە، لە ئێستادا ئاماژە بەوە دەكرێت كە هێزەكانی ئەمریكاش لە عێراق بەروە هەولێر پاشەكشە بكەن”.

 

Back to top button