دەشتی نەینەوا شەر لەنوێوان حەشدی شەعبی و سوپای عێراق روویداو فڕۆکەکانی ئەمریکا بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە
دوای ئەوەی چەند هێزێکی سەربە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە سنوری دەشتی نەینەوا جێگیر بوون بە هۆی ململانێی مەزهەبی و تائیفی بەردەوامن لە چەوساندنەوەی هاووڵاتیانی کورد و سونە لە ناوچەکە ئەمەش ناکۆکی لێکەوتۆتەوە.
بە پێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک لە دەشتی نەینەوە شەڕ لە نێوان سوپای عێراقی و حەشدی شەعبی دروست بوو تا ئامادەکردنی ئەو هەوالە شەرەکە بەردەوامە.
سەرچاوەی زانیاریەکان راشیگەیاندووە هاوکات لەگەڵ شەڕەکە فڕۆکەکانی ئەمریکا بە چڕی بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسورێنەوە.