پاپای فاتیكان ره‌تی ده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ كۆ ببێته‌وه‌

 

له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه‌ی واده‌ی سازدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای دیدیاری پاپای فاتیكانی له‌ به‌رپسانی ئه‌و وڵاته‌ كرد به‌ڵامپاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان ئامادە نەبوو چاوی بە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بکەوێت.

میدیا ئه‌مرسیكا بڵاویانكردۆته‌وه‌ كه‌ پاپا فڕانسیس رەتکردوەتەوە و رایگەیاندووە، نایەوێت لە کاتی هەڵمەتەکانی بانگەشەدا چاوی بە سیاسەتمەداران بکەوێت.، بۆیه‌ فاتیكان به‌ نه‌خێر وه‌ڵامی پۆمپیۆیان داوه‌ته‌وه‌.

ئه‌گه‌ر چی میدیاكانی ئیتالیا هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی دیدیاری پاپا و پۆمپیۆیان بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ پۆمپۆ لە ماوەی رابردوودا رەخنەی لە رێککەوتنی ڤاتیکان و چین گرتووە.

دوای ئەوەی ڤاتیکان و پەکین رێکەوتبوون لەسەر ئەوەی پاپا دەسەڵاتێکی دیاریکراو و سنورداری هەبێت لە دیاری کردنی ئۆسقۆفەکانی کاسۆلیک لە چین، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو ئەو رێککەوتنە مەرجەعیەکی ئەخلاقی ڤاتیکان دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

Back to top button