پۆلیسی موسڵ هەڵیانکوتایە سەر ماڵێکی زۆر هەژار ، بزانن هۆکار چ بوو
لە دوای ئازادی موسڵ لە دەست تیرۆریستانی داعش تا ئێستاش حکومەتی عێراق وەک پێویست بە هانای هەژارانی ئەو شارەوە نەچووە .
بۆیەش لە بێدەرەتانی و بێهیوایی تا ئێستا چەندین بنەماڵە بە خاووخێزانەوە ویستوویانە بەخۆکوژی بە کۆمەڵ خۆیان لەو ژیانە ڕزگار بکەن .
ئەمجار لە دوای ئەوەی دراوسێکان هەستیان بەوە کردووە ئەو بنەماڵە بەشێوەیەکی نامۆدیار نامێنن ، پۆلیس ئاگادار دەکەنەوە .
هەربۆیەش پۆلیسی موسڵ هەڵدەکەوتنە سەرئەو ماڵە و رێگریان لێدەکەن ، دواتر دەردەکەوێت دایکێک و سێ کچ وسەرجەم مناڵەکان ئامانجیان ئەوە بووە بە تێکڕایی خۆیان بخنکێنن و لە چنگ ژیانی هەژاری خۆیان رزگار بکەن .