دۆناڵد ترەمپ نەخۆشخانەى جێهێشت

دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمەریکا بۆماوەیەکى کاتى ئەو نەخۆشخانەیەى جێهێشت کەدواى توشبونى بەڤایرۆسى کۆرۆنا چارسەرى تێدا وەردەگرێت.

بەپێى تۆمارێکى ڤیدیۆیى کە میدیاکانى ئەمەریکا بڵاویان کردوەتەوە، دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمەریکا نەخۆشخانەی واڵتەررید ى جێهێشتوە و بە ئۆتۆمبێلە تایبەتیەکەى بۆماوەیەک پیاسەى کردوە لەهەمانکاتدا لایەنگرانیشى بەسەرکردوەتەوە.

ئەوهەڵسوکەوتەى ترەمپ لەناوەندە تەندروستى و میدیاییەکاندا کاردانەوەى لێکەوتەوە و بەهەڵسوکەوتێکى نابەرپرسیارانە لەقەڵەمدرا.

دواى گەڕانەوەشى بۆ نەخۆشخانە دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە پیاسەیەکى چێژبەخشى ئەنجامداوە .

Back to top button