بەهۆی توشبونی ژمارەیەک فەرمانبەر سەرۆکایەتی شارەوانی هەلەبجە بۆ ماوەی ١٠ رۆژ دەوام رادەگرێت

دوای ئەوەی ژمارەیەک فەرمانبەری سەرۆکایەتی شارەوانی و چەند کارمەندێکی تووشی کۆرۆنا بوون، سەرۆکایەتی شارەوانی دەوامی‌ فەرمی‌ لەو بەڕێوەبەرایەتییەکی سەر بە سەرۆکایەتیەکەی بۆ ماوەی‌ 10 رۆژ راگرت.
لەو بارەیەوە  سەرۆكایەتی‌ شارەوانی‌ هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوەو  رایگەیاندووە، دەوامی‌ فەرمی‌ لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی‌ 10 رۆژ رادەگیرێت بەهۆی‌ تووشبوونی‌ چەند فەرمانبەرێكیانەوە بە ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا.
ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنێ‌ یەكشەممە 4ی‌ ئەیلولی‌ 2020، بەڕێوەبەرێتی‌ گشتی‌ پەروەردەی‌ هەڵەبجەش بەهۆی‌ تووشبوونی‌ چەند كارمەندێكی‌ بە ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا، بۆ ماوەی‌ 10 رۆژ دەوامی‌ بەڕێوەبەرایەتییەكەی‌ راگرت.
Back to top button