عەدنان موفتی باسی راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان دەكات
خواكوڕك
سه‌رۆكی خولی دووه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، عه‌دنان موفتی لەدیمانەیەكدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی رایدەگەێنێت، به‌نیسبه‌ت كورد مافی سه‌ربه‌خۆی مافێكی سروشتییه، مافێكه هه‌رێمی كوردستان ده‌بایه پێش 100 ساڵ دوای نه‌مانی ئیمپراتۆرییه‌تی عوسمانی وه‌كو میلله‌تانی تر ده‌وڵه‌تی خۆمان هه‌بووایە، به‌ڵام دابه‌شكرا كوردستان و كورد له‌و مافه بێ به‌شكرا، بۆیه ئێمه وه‌كو باشووری كوردستان هه‌قی خۆمانه ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه بپارێزین كه له‌گه‌ڵ عێراقدا بمێنینه‌وه یان نا، به‌ڵام هه‌موو رێگه‌كان هه‌ر ده‌بێت به‌دیالۆگ بكرێت”.
هەروەها عەدنان موفتی سه‌باره‌ت به‌ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی دەلێت “ئێمه ئه‌گه‌ر جیاش بینه‌وه ئه‌وا ده‌بێت پێكه‌وه‌ژیان هه‌بێت، چونكه به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شمان ده‌بێت، پێكه‌وه‌ژیان ئیراده و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌دیالۆگ ده‌بێت، سه‌پاندنی چاره‌سه‌ر به‌ناوی زۆرینه‌وه به‌سه‌ر چووه، عێراق ناتوانرێت بهمهركهزییهت به‌ڕێوه‌بچێت، به‌زه‌بری سوپا و ئه‌وانه نابێت، ئێستا جیهانیش قبووڵی مه‌ركه‌زییه‌ت به‌و شێوه‌یه له هیچ شوێنێك ناكات، كوردیش چه‌ندین جار سته‌می لێكرا و ئه‌نفال كرا و كیمیاباران كرا كه‌س پێنه‌ده‌زانی، بۆیه ئێستا زه‌مه‌ن گۆڕاوه و هه‌ر شتێك بكرێت دنیا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات، نموونه‌ی جینۆسایدی ئێزدییه‌كان ده‌بینین كه‌س ناتوانێت ئه‌و تاوانانه چاوپۆشی لێ بكرێت، ناكرێت ئیراده‌ی زۆرینه به‌سه‌ر كورد و پێكهاته‌كانی دیكه‌ش بسه‌پێنرێت، چونكه ئه‌و كات دنیاش له‌سه‌ریان دێته وه‌ڵام”.
ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسەر جارێكی تر یەكگرتنەوە عێراق هەورەها دەشلێت، ئه‌ركه‌كه قورسه، ناكۆكییه‌كان قووڵن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌كی هاوبه‌ش هه‌بێت، ده‌بێت بیربكه‌ینه‌وه برینه‌كان چه‌ند قووڵن و چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن. له سیاسه‌تدا موسته‌حیل نییه، به‌ڵام گه‌شبینیش ده‌بێت بنه‌مای هه‌بێت، تا ئێستا ئه‌و بنه‌مایانه نابینم كه عێراق به‌ره‌و ئه‌و ئاراسته‌یه بچێت، نه‌له به‌غدا و نه‌له‌لای خۆمان، نهڕووداوهكانی سێ ساڵه‌ی داعش، ئێستا نه‌ك له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ر كێشه‌ی نه‌وت و غاز و بوودجه و ناوچه دابڕاوه‌كانه، ئێستا كێشه‌ی كولتوور و رۆشنبیریشه و دوو كۆمه‌ڵگه‌ی جیاوازه ته‌نها له نه‌خشه به‌یه‌كگرتووی ماوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی به‌غدا و سیاسه‌تی هه‌رێم ئاوا بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری یه‌كگرتنه‌وه زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت”.
عەدنان موفتی زیاتر دەلێت پێم وانییه ده‌نگی ناڕازی له‌باره‌ی ده‌وڵه‌تی كوردییه‌وه هه‌بێت، نه‌مبیستووه هیچ حزبێك دژی ده‌وڵه‌تی كوردی بێـت، به‌ڵام ناكۆكییه‌كانی نێوان حزبه‌كان وایكردووه هیچ حزبێك به‌رامبه‌ر به‌سیاسه‌تی حزبه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر رازی نه‌بێت ئه‌گه‌ر راستیش بێت، ئه‌گه‌ر نا مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت مافێكه هه‌موو حزبه‌كان باوه‌ڕیان پێیه و خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ن، ئێمه 50 ساڵ پێش ئێستا خه‌ونمان به‌حوكمی زاتییه‌وه ده‌بینی، دوای فیدڕاڵییهتیش خه‌ون بوو، مام جه‌لال كه گوتی ‘ده‌وڵه‌تی كوردی خه‌ونه’ ئه‌وا مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو ئومێده و خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بێته دی، ئه‌گه‌ر نا ئه‌ی بۆچی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان مافی چاره‌ی خۆنووسینی دیاری كرد، ئه‌ی بۆچی له پێشه‌كی ده‌ستووری عێراق نووسراوه مانه‌وه‌ی عێراق به‌یه‌كپارچه‌یی به‌نده به‌جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و ره‌چاوكردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و پێكهاته‌كان”.
هەروەها دەشلێت ویستی پێكه‌وه‌ژیان كه‌م بووه‌ته‌وه، ئێمه زمان و مێژوو و جوگرافیامان جیاوازه. له به‌غداش ئیراده‌یه‌ك نییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، هه‌ندێك جار ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ڵه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن، یان كێشه‌كانی هه‌رێم قوڵتر بكه‌نه‌وه له بری چاره‌سه‌ر، ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی ده‌بێت. ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا و ئێران و توركیاش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئایندهی عێراق و ناوچه‌كه‌ش ده‌بێت، ئه‌وه جگه له وڵاتانی دیكه، چونكه ئه‌وه‌تا ئێستا گفتوگۆ ده‌كرێت له‌باره‌ی ئایندهی سووریا، قسه له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت، به‌ڵام یه‌كپارچه‌یی نه‌له سووریا ماوه‌ته‌وه نه‌له‌عێراق”.
ده‌شڵێت “له‌و لاشه‌وه گۆڕانكاریی جیهانیش هه‌یه كه داعش و رێكخراوه‌كانی هاوشێوه‌ی مه‌ترسیین له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك و وڵاتانی دونیا و له‌سه‌ر ئارامی و مافه‌كانی مرۆڤ، بۆیه ده‌بینین هه‌موو دنیا چاوی له‌م ناوچه‌یه‌یه كه به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات، ئه‌وه‌ش وایكردووه پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان كه شه‌ڕی قاره‌مانانه ده‌كەن له دژی داعش بووه‌ته جێگەی رێزی هه‌موو دونیا، هه‌روه‌ها شه‌ڕ و پێكدانانی سووریا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه، رووسیا به‌هێزه‌وه هاتووه‌ته‌وه مه‌یدان و كه‌شتیگه‌لی هاتووه‌ته ناو جه‌نگه‌كه و به‌فڕۆكه بۆردومان ده‌كات و بووه‌ته یاریكه‌رێكی گه‌وره له مه‌سه‌له‌ی سووریا و مه‌سه‌له‌ی دیكه‌شدا”.
سه‌باره‌ت بهكاریگهریی ترامپیشه‌وه وه‌كو سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا له‌سه‌ر جیهان و ناوچه‌كه عه‌دنان موفتی رایده‌گه‌یه‌نێت “هه‌روه‌ها له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دوای هه‌ڵبژاردنی ترامپ به‌سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا دێت، ئێستا هه‌فته‌یه‌كه له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌ده‌نگده‌رانی دابوو خه‌ریكه جێبه‌جێییان ده‌كات له‌ڕووی په‌نابه‌ران و په‌ناهه‌نده و مه‌سه‌له‌ی ڤیزا و مانه‌وه و شتی تر، بۆچوونی ترامپ بۆ مه‌سه‌له‌كان له‌ڕووی پراكتیكه‌وه چۆن ده‌بێت،؟ ئه‌مانه بۆ ئێمه له هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت له‌به‌ر چاومان بێت، پێم وایه ده‌بێت ئێمه وه‌كو چۆن وڵاتانی گه‌وره‌تر چۆن گفتوگۆ و دیالۆگ ده‌كه‌ن له‌به‌ر رۆشنایی به‌رژه‌وه‌ندیی وڵاته‌كانییان، ئێمه‌ش ده‌بێت به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای گه‌لی كوردستان له‌پێش چاومان بێت و هه‌نگاو بنێین بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ داهاتوو”.
موفتی هەروەها دەشلێت “عێراق تا ئێستا عێراقێكی یه‌كگرتوو نییه، راسته هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی ده‌ستوورییه‌وه فیدڕاڵیییهتی هه‌یه، به‌ڵام له چه‌ند ساڵی رابردوودا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و ناوه‌ند تووشی شكست و كشانه‌وه بووه له بری به‌ره‌و پێشوه‌چوون، كێشه‌مان له‌گه‌ڵ به‌غدا له مه‌سه‌له‌ی بوودجه، نه‌وت و غاز و ناوچه دابڕاوه‌كان هه‌یه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه په‌یوه‌ندیی سوننه و شیعه گه‌یشتووه‌ته راده‌یه‌ك له په‌یوه‌ندیی نێوان كورد و عه‌ره‌ب خراپتربووه، بۆیه ئێستا به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حزبه سیاسییه‌كان و ده‌بێت بپرسین ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هەیه عێراق جارێكی تر به‌یه‌كگرتووی بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر بڵێین به‌ڵێ ئه‌وا ناكرێت به‌شێوه‌ی رابردوو بێت، چونكه به‌و شێوه‌یه شكستی هێناوه، ئه‌گه‌ر بڵێین نەخێر ده‌بێت به‌دوای شێوازێكی نوێ‌دا بگه‌ڕێین هەروەها دەلێت، پێم وایه له عێراقی دوای داعش پێویست ده‌كات راستگۆیانه له‌گه‌ڵ یه‌كتر دیالۆگ بكه‌ین، به‌تایبه‌ت حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدڕاڵ، دیاره پێویسته حكوومه‌تی فیدڕاڵ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سوننییه‌كانیش دیالۆگ بكاته‌وه، نه‌ك ته‌نها ئه‌وانه‌ی له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان به‌شدارن، به‌ڵكو ده‌بێت لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی سوننه‌ش به‌شدارییان پێ بكرێت، ئێستا به‌شێكیان دووركه‌وتوونه‌ته‌وه و به‌شێكیان بوون به‌ئۆپۆزسیۆن، به‌شێكیان ویستراوه تێكه‌ڵ بكرێن له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆریستییه‌كان، به‌شێكیان تێكه‌ڵ بوون، ده‌بێت ئه‌مانه جیا بكرێنه‌وه، ده‌بێت بزانین ده‌كرێت به‌رده‌وام بین له عێراق به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موو پێكهاته‌كان بتوانن تایبه‌تمه‌ندی خۆیان بپارێزن و هه‌ست به‌هاووڵاتی بوون و مافی خۆیان بكه‌ن و ئه‌گه‌ر باشترین نموونه‌ش بۆ ئه‌مه وه‌ربگرین، ئه‌وا باشترین شێوه بۆ عێراق كۆنفیدڕاڵهت ده‌بێت”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ده‌بێت هه‌نگاوه‌كان هه‌ڵبنرێن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی كه به‌لای ئه‌وه‌وه هه‌نگاوه‌كان بریتیین له “هه‌نگاوی سه‌ره‌كی ئێستا ئه‌وه‌یه كێشه‌كانی نێوخۆمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئێستا ده‌وڵه‌تانیش پاڵپشتیی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر به‌ئاشكراش نه‌بێت لانیكه‌م له دانیشتنه دووقوڵییهكان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كورد یه‌گگرتوو بێت ئه‌وا ئه‌و ده‌رگایه ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی بكرێت، هه‌روه‌ها پێویسته دیالۆگ بكه‌ین له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئێمه ده‌وڵه‌تی شه‌ڕمان ناوێت، چونكه ئێمه له‌سه‌ر حسابی هیچ پێكهاته‌یه‌ك ده‌وڵه‌ت دانامه‌زرێنین، ده‌بێت ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌ستی دۆستایه‌تی بۆ ده‌ورو جیران درێژ بكات، چونكه ئێمه ئامانجمان شه‌ڕكردن نییه، له‌باره‌ی پارچه‌كانی دیكه‌شه‌وه ئه‌وان خه‌باتی خۆیان ده‌كه‌ن و رێكخراو و حزبی سیاسی خۆیان هه‌یه رێگه‌ی خۆیان ده‌بیننه‌وه بۆ دوا رۆژی خۆیان هەروەها دەشلێت، هه‌نگاوی یه‌كه‌م ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو بین ئه‌وا وڵاتانی دونیا به‌چاوێكی دیكه‌وه ته‌ماشامان ده‌كه‌ن، بۆیه بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌نگاوی یه‌كه‌م چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ناوخۆییه، دووه‌م دیالۆگه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان و به‌غدا، ئه‌و عێراقه‌ی ده‌ستوور باسی لێوه‌ده‌كات دانه‌مه‌زراوه تا ئێستاش، ده‌بێت خۆشمان چاكسازی له‌ناو خۆماندا بكه‌ین و خه‌ڵكی كوردستان پشتگیری له هه‌نگاوه‌كان بكه‌ن. ئه‌وه‌ش به‌باشكردنی متمانه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان و باشتركردنی بارودۆخی بژێوی خه‌ڵك، ده‌بێت عێراقییه‌كان بزانن ئه‌و ده‌وڵه‌ته بۆ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه و بۆ دژایه‌تی كه‌س و هیچ وڵاتێكی وه‌كو ئێران و توركیا دانامه‌زرێت”.
عه‌دنان موفتی باس له حه‌شدی ده‌كات و له وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌مان مه‌ترسی دروست ناكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ناوچه دابڕێنراوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و بۆچوونی وایه “داواكردنه‌وه‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كان له هه‌موو حاڵه‌تێكدا مافێكی خۆمانه، حه‌شدی شه‌عبیش چه‌ندین جۆریان هه‌یه، ئێستا به‌یاسا بوونه‌ته به‌شێك له سوپای عێراق، بۆیه ناكرێت قسه له‌گه‌ڵ ئه‌مان بكه‌ین، ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گفتوگۆ بكه‌ین كه سه‌ركرده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت هه‌ر هه‌ڵوێستێكیان دژی ئه‌وه هه‌بێت ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیران قسه بكرێت، وه‌كو ئه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو هه‌ندێك قسه كرا، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێم به‌توندی وه‌ڵامی دایه‌وه و ئه‌وه‌ش باش بوو، ئه‌و پێشیوایه “بۆیه لایه‌نی ئه‌رێنی ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسای حه‌شدی شه‌عبی ئه‌وه بوو كه ئه‌وان ده‌بێت كۆنتڕۆلیان بكه‌ن، له‌ڕووی كرده‌وه‌یی ناوچه دابڕاوه‌كان گۆڕاوه و پێشمه‌رگه خوێنی داوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بپارێزێت، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌بێت به‌دیالۆگ بكرێت،.ده‌شڵێت “خاڵێك هه‌یه له ده‌ستووردا ده‌ڵێت خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه خۆیان بڕیار له‌سه‌ر ناوچه‌كانییان ده‌ده‌ن، ده‌بێت ریفراندۆم بكرێت و له‌گه‌ڵ كێ بوون ده‌بێت رێز له ئیراده‌یان بگیرێت، تا ئێستا لێپرسراوانی هه‌رێم جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه ناكشێنه‌وه”.
عه‌دنان موفتی له‌باره‌ی بوونی مه‌ترسی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر كوردیش ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر مه‌ترسی هه‌بێت ئه‌وا له سیاسه‌تی به‌غدایه، چونكه حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكه له سوپای عێراق، ئه‌گه‌ر شتێك بێ بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بكات ئه‌وا ده‌بێت ئێمه و به‌غداش دژی بین، ده‌بێت رێگری لێ بكرێت و حكوومه‌تی عێراق رێگه به‌هیچ پێشێلكارییه‌ك نه‌دات، هەروەها دەلێت، لەبارەی پەراوێز خستنی گۆڕان و رێكەوتنی پارتی و یەكێتی دەلێت، ئه‌وه‌ی له گفتوگۆدا هه‌یه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانه، چۆنێتی كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانه، به‌شداریی لایه‌نه‌كانه له حكوومه‌ت، یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه حكوومه‌تێك دابمه‌زرێت هه‌موو لایه‌نه‌كان تێیدا به‌شداربن، به‌ڵام یه‌كێتی ناتوانێت ببێته نوێنه‌ری گۆڕان یان پارتی، ده‌بێت ئه‌م دووانه پێكه‌وه دابنیشن و ناكۆكییهكانییان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ده‌شڵێت “یه‌كێتی له‌لایه‌كه‌وه پابه‌نده به‌ئیداره‌دانی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتی به‌رپرسیارێتی له‌سه‌رشانه، به‌رپرسیارێتی ته‌نها ئه‌وه نییه 18 كورسی له په‌رله‌مان هه‌یه، یه‌كێتی ئه‌مڕۆ هێزێكی گه‌وره‌یه و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ی هه‌یه شه‌ڕ ده‌كات، بۆیه په‌یوه‌ندی یه‌كێتی و پارتی بۆ هه‌رێمی كوردستان و ئاینده پێویسته، په‌یوه‌ندیی یه‌كێتی و گۆڕانیش له‌ڕووی واقیع و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لیشه‌وه پێویسته، بۆیه هه‌ردوو رێككه‌وتنه‌كه پێویسته و دژ یه‌كی تێدا نییه، ئه‌وه‌ی پێی وایه په‌یوه‌ندی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر حسابی گۆڕانه یان به‌عه‌كسه‌وه ئه‌وه هه‌ڵه ده‌كات”.
موفتی جه‌ختیش ده‌كاته‌وه “تا ئێستا هیچ رێككه‌وتنێكی نوێ له‌نێوان یه‌كێتی و پارتی نییه، رێككه‌وتنی ستراتیجی هێشتا ئیلغا نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌یه ئێستا گفتوگۆ ده‌كرێت و پێویستمان به‌ڕێككه‌وتن هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، چۆن په‌رله‌مان كاراده‌كه‌ینه‌وه، حكوومه‌ت چۆن ده‌بێت، به‌رنامه بۆ چاكسازی و شه‌فافییه‌تی نه‌وت و په‌یوه‌ندیی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا، ئه‌مه پێویستی بهگفتوگۆیه، لەبارەی رێكەوتنەكەی گۆڕان و یەكێتی گوتیشی، رێككه‌وتنه‌كه وا جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌وا خه‌ریكی جێبه‌جێ كردنیین، بۆیه پێم وا نییه رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر حسابی په‌یوه‌ندییمان بێت له‌گه‌ڵ گۆڕان، ئومێد ده‌كه‌ین په‌یوه‌ندی نێوان گۆڕان و پارتیش ئاسایی بێتەوه، شتێكی ئه‌وتۆ نییه، ئه‌وه‌شی هه‌یه به‌شێکه له ناكۆكی كۆن و فه‌رهه‌نگی شه‌ڕی ناوخۆ، رێككه‌وتنی ستراتیجی تا راده‌یه‌ك سه‌ركه‌وتوونه‌بوو له‌وه‌ی شوێنه‌واری شه‌ڕی ناوخۆ نه‌هێڵێت، له‌وه‌ی رق و كینه نه‌هێڵێت و به‌داخه‌وه ئه‌مه چووه‌ته ناو كۆمه‌ڵگه‌ش، ئه‌مه پێویستی به‌به‌رنامه هه‌بوو”.
لەبارەی باردۆخی ناو حزبەكەشی دەلێت، چاره‌سه‌ری ناوخۆی یه‌كێتی له‌وه‌دایه كۆده‌نگییه‌ك په‌یدا بكه‌ین، به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی له‌سه‌رووی هه‌موو شتێك بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی یه‌كێتی، ده‌بێت مێژووی یه‌كێتی و قوربانییه‌كانی یه‌كێتی و ئه‌و هه‌زاران شه‌هیده‌ی داویه‌تی جارێكی تر رێگه نه‌درێت ناكۆكییه‌كان ئینشقیقاقی لێ بكه‌وێته‌وه، به‌ڕێككه‌وتن كۆبوونه‌وه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی ئاسایی بكرێته‌وه، ئینجا سه‌ركردایه‌تی بڕیاری كۆنگره بدات، پێش ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره بكرێت، من هیچ ناكۆكییه‌كی سیاسی نابینم، ره‌نگه بۆچوونی جیاواز ببینم، به‌ڵام ره‌نگه له جه‌وهه‌ردا بۆچوونی جیاواز هه‌بێت، به‌ڵام مه‌ترسی ئینشیقاق نییه و باوه‌ڕناكه‌م ناكۆكییه‌كان بگه‌نه ئه‌و ئاسته، چونكه بنه‌مای ئینشیقاق نییه، ره‌نگه كه‌سێك یان چه‌ند كه‌سێك وازبهێنن، به‌ڵام موبه‌ڕیر نییه شتێكی تازه یان حزبێكی تازه دروست بكرێت، بۆیه ناكۆكیی زۆر گه‌وره‌مان نییه له‌ناو یه‌كێتی، من بۆ خۆم پێشبینی ناكه‌م ئینشیقاق رووبدات و پشتگیری ناكه‌م و پێشم وا نییه بكرێت، به‌ڵام ناتوانم له بری خه‌ڵكانی دیكه بڕیار بده‌م”.