کەربەلا : لە خۆپیشاندانێکی دژی ئێراندا کوژراوو بریندار هەیە ( ڤیدیۆ )

 

لە چلەی عاشوورای حوسێنی ئەمساڵ لە کەربەلا ، هوتافی دژی ئێران بوو بە هۆی ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هێرش بکەنە سەر زیارەتکاران و دەستگیریان بکەن .

وەک لە ڤیدیۆو هەواڵی سۆشیال میدیای عێراقییەکاندا بڵاو کراوەتەوە ، دوێنێ سێشەممە هێزەکانی ئەمنی لە کەربەلا هێرشیان کردۆتە سەر خۆپیشاندەرانی دژی ئێران  و ئازاریان داون .

ئەوەی تا ئێستا لەمبارەوە روون بۆتەوە ، هێرشی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر خەڵکی ناڕازی و دژ بەری ئێران ، زیاتر لە 50 بریندار و کوژراوێکی لێ کەوتۆتەوە .

عێراقییەکان باس لەوە دەکەن ، کوژراوەکە لە دەستی هێزە ئەمییەکاندا ماوەتەوەو بۆ رێگری لە ئاژاوەی زیاتر تەرمی کوژراوەکە ڕادەستی بنەماڵەکەی ناکەنەوە .

لەم هێرشەدا  هێزەکانی ئەمنی عێراق سپرای تۆزی بیبەریان بە کار هێناوە کە بۆتە هۆی لە دەستدانی بینایی کاتی خۆپیشاندەران

 

Back to top button