یەکەم ئەفسەری پێشمەرگە بڕوانامەی جەنگی زانکۆیەکی ئەمریکی پێدەدرێت
قونسولخانەی گشتی ئەمریکا لە هەولێر لە پێگەی فەرمی فەیسبووک بڵاو دەکاتەوە ، یەکەم ئەفسەری کورد توانیویەتی بڕوانامەی بەرزی جەنگی زانکۆی ئەمریکی بە دەست بێنێت بە پێی تواناکانی خۆی .
وەک لە پۆستەکەدا ئاماژەی پێدراوە عەقید ڕوکن محەممەد سەعید، وەک یەکەم ئەفسەری پێشمەرگە لە کۆلێژی ئەیزەنهاوەر بۆ ئاسایشی نیشتمانی و ستراتیژیەتی مرۆیی سەر بە زانکۆی بەرگریی نیشتمانی ئەمریکا، بڕوانامەی ماستەری بەدەست هێناوە
جێگەی ئاماژەیە بە پێی ئەو زانیاریانەش کە لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاو کراوەتەوە عەقید محەممەد توانیویەتی بڕوانامەی ماستەر لەو بوارەدا بە ماوەی یەک ساڵ بەدەست بێنێت