لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزیری وزەی ئەمریکا تاوتوێی بواری وەربەهێنانیان کرد

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ دان برولیێت وەزیری وزەی ئەمەریکا پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا تاوتوێ دەکەن .

لەم پێوەندیەدا دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بە تایبەت لە بواری وزە لە هەرێمی کوردستان قسەی لە سەرکرا بۆ بەرژەوەندی هەر دووک لایەن

هەرلەو پێوەندییەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی هاوکاری هەمەلایەنەی ئەمریکا دەکات لە پێنا و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕال

لە کۆتاییدا سەرۆکی حکومەت دڵنیایی دەداتە دان برولیێت کوردستان توانایی ئەوەی تێدایە بە هاوکاری ئەمریکا ببێتە سەنتەرێکی بەرهەمهێنانی سەرەکی لە ناوچە و  لە عێراقدا

Back to top button