هۆشداریەک لە دەزگای میدیای خواکوڕک بۆ خەلکی سلێمانی شەوی رابردوو گرووپێکی سەر بە لاهور جەنگی ١٠٩ کامیۆن ماددەی خۆراکیان لە مەرزی باشماغ هاوردە کردووە بەبێ وەرگیرانی رێککاری تەندروستی گومان دەکرێت ماددەکان بەسەرچووبن

 

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو لەچەند سەرچاوەیەک ئاشکرا کراوە کە لە مەرزەکقنی سنوری سلێمانی گرووپێکی سەر بەلاهور جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی بە قاچاغ و بەبێ کولیتی کۆنتڕۆل و گومرگ چەندین جۆر کەل و پەلی خواردن و تەندروستیان هاوردە کردووە کە مێژووی بەشێکیان بەسەر چووە.

بە پێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای خواکوڕک لە ٩/١٠/٢٠٢٠ لە نێوان کاتژمێر ١٠:٠٠ بۆ ١١:٠٠ی شەو لە دەروازەی سنووریی باشماخ رێگە بە ١٩٤ بارهەلگر دراوە کە بە بێ وەرگرتنی باج و کۆنترۆلی جۆری بێنە ناو خاکی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش مەترسیەکی زۆری بۆ هاووڵاتیان دروست کردووە.

سەرچاوەی زانیاریەکانی خواکوڕک راشیگەیاندووە، ئەو بارهەڵگرانە داهاتی باج و گومرگیان بە فەرمی لێ وەرنەگیراوە و گروپێکی سەربە لاهور جەنگی بە رێککەوتن داهاتەکەیان بۆ خۆیان بردووە.

دەزگای میدیایی خواکوڕک بە ئەرکی پیشەیی خۆی دەزانێت کە هاووڵاتیانی سلێمانی و دەوروو بەری لەو مەترسیە ئاگادار بکاتەوە کە دەیان جۆر ماددەی خواردەمەنی ماوە بەسەر چوو یان مێژووی بەسەر چونیان تەنها چەند رۆژێک ماوە لە ناوچەکە بڵاو بوەتەوەو لە بازاڕەکان هەیە گرووپێکی سەر بە لاهور جەنگی هەرەشەیان لە لێژنەکانی قائیمقامیەت کردووە لە ئەگەری چاودێری کردنی بازاڕ ئەم کەل و پەلانە ئاشکرا بکەن، سزا دەدرێن بۆیە پێویستە هاووڵاتیان بەر لە کڕینی کەل و پەلەکان سەیری مێژووی بەسەرچونیان بکات.

Back to top button