شاندی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ تاوتوێی بابەتێکی گرینگ سەردانی بەغدا دەکات

 

سبەی سێشەممە شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە دەچێتە بەغداو تاوتوێی دانانی خاڵی هاوبەش لە نێوان سوپای عێرا ق  و هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕێکەوتنی لە سەر دەکرێت .

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە شاندی وەزارەتی پیشمەرگە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگری عێراق تاوتوێی چۆن ڕێککەوتنی دانانی خاڵی هاوبەش دەکەن لە نێوان هیزەکانی پێشمەرگەی سوپای فەرمی عێراقدا .

ئەو کۆبوونەوە درێژکراوەی زنجیرە کۆبوونەوەکانی پێشووە لە نێوان بەرپرسانی باڵای سەربازی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بەرگری عێراق

Back to top button