دامەزراندنی فەرمانبەران دەست پێدەکاتەوە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ وه‌زیری ته‌ندرووستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سەردانی پارێزگای دهۆکی کرد لە میانەی سەردانەکەی رایگه‌یاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین کارمەند و پزیشک بۆ کەرتی تەندروستی دهۆک دادەمەزرێن.

سامان به‌رزنجی وەزیری تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ‌ رایگەیاندووە  لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندین کارمەند و پزیشک بۆ کەرتی تەندروستی دهۆک دادەمەزرێن.

لای خۆشیەوە،  به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی تەندرووستی دهۆک رایگەیاندووە دامەزراندنی فەرمانبەر و پزیشکان لە سنوری دهۆک  هەنگاوێکی دڵخۆشکەرە.

هەروەگا رایگه‌یاند، پێویستیان بە دامەزراندنی زیاتر لە دوو هەزار کارمەند و پزیشک هەیە.

Back to top button