رۆژنامەکانی عێراقی بۆ کازمی : ، خەونەکان ڕەنگاڵەیی بوون بە ڵام بە ڕەش و سپی دەرچوون

 

كازمی: ڕێگەی چاكسازی ئاسان نییە و ماوەیەكی درێژی دەوێت

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدڕال لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا لە گەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی وڵاتەکەی دان بەو راستییەدا دەنێت ، کە تا ئێستا خۆی لە گوتنی دەپاراست

ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق کە محەممەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانیش تەید ابەشدار بوو ، ڕایگەیاند ، پرۆسەی چاکسازی لە عێراقدا زەمانبەرەو ، تیۆری و مەیدانی کرداری دوو جیهانی جیاوازن و بەڵینەکان زۆر زەحمەتن لە ئەنجامداندا .

ئەوە لە کاتێکدایە ئەنجوومەنی دادوەری عێراق ، ناڕەزایەتییەکانی شەقامی عێراقی بە گوێی کازمیدا دەچرپێنێت کە لە لێواری تەقینەوەدایە .

رۆژنامەکانی عێراقی ئەمڕۆ بۆ سەرۆک وەزیرانیان نووسیبوو ، خەونەکان ڕەنگاڵەیی بوون بە ڵام بە ڕەش و سپی دەرچوون

Back to top button