سەرکردیەکی گۆڕان : مێژووی گەلی کورد لە خیانەتی 16 ئۆکتۆبەر قێزەونتر بە خۆیەوە نەبینیوە
جەبار مەلا عەلی، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند رۆژی ڕەش و قێزەونی 16 ئۆکتۆبەر لە مێژووی گەلی کوردا بێوێنە بووە لە رووی خیانەتکردن و خاک فرۆشی و جاشێتییەوە بۆیە یادەوەری ئەو رۆژە هەموو ساڵێک ماڵوێرانی و قوربەسەریمان بیت دێنتەوە ، بەڵام ئەوان قیت و قنج وەک نە بایان دیبێ و نەبۆران ، رێزیان لێدەگیرێت .
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لە کەناڵێکی ڕاگەیاندن گوتی : ”ئەگەر لە ١٦ی ئۆکتۆبەر ھێزی پێشمەرگە لە کەرکووک بەرگری بکردایە، سوپای عێراق و حەشدی شەعبی نەیاندەتوانی پەلاماری ھێزی پێشمەرگە بدەن و کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان کۆنتڕۆڵ بکەن، چونکە ھێزی پێشمەرگە تەنھا فڕۆکەی نەبوو، ئەگینا ئەو چەکە قورسەی سوپای عێراق ھەیبوو، بە ھەمان شێوە ھێزی پێشمەرگەش ئەو چەکانەی پێبوو
جەبار مەلا عەلی هەروەها جەخت دەکاتەوە ، وێرای ئەوەی یەکێتی نشتیمانی خۆی لەو خیانەتە بێبەری دەکات و دەڵێت ئەوە خیانەت نەبووە ، بەڵام 16 ئۆکتۆبەر پەلەیەکی ڕەشی خیانەتی ێژووییەوە پیویستە پشت بە پشت کورد لەی ئاادار بکرێتەوە کە چۆن بەدەستی خۆمان سوپای چەند وڵاتیكان بۆ کوشتنی کورد و تێکدانەی ئەزموونەکەی پەلکێش کرد