لە دوای سووتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا بەرپرسێکی باڵای ئەمنی دوور خرایەوە
لیوا جەواد دەراجی لە پۆستەکەی دوور خرایەوە
ئەمڕۆ بارەگای لقی 5 پارتی لە بەغدا کەوتە بەرهێرشی لایەنگران و چەکدارانی حەشدی شەعبی وئاڵای پارتی و ئاڵای پێرۆزی کوردستان هاوکات لە گەڵ بارەگاکە سووتێندرا .
سووتانی بارەگای پارتی لە کاتێکدابوو زۆرێک لە هێزەکانی ئەمنی و پۆلیسی بەغدا لە سوێنەکە بوونیان هەبوو وەک هێزێکی پارێزگار لە بینا فەرمی و سیاسییەکان بەڵام هیچ کاردانەوەیەکی وایان نەبوو بۆ رێگری لە هەڵکوتانە سەر بارەگای پارتی .
لە دوای بڵاو بوونەوەی بەڵگە ڤیدیۆییەکان و دەرکەوتنی کەمتەرخەمی هێزەکانی ئەمنی و ئاسایشی بەغدا لەم رووداوەدا ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق (
لیوا جەواد دەراجی لە پۆستەکەی دوور خستەوە )وهاوکات سەرجەم هێزەکانیش دەستگیرکران کەبۆپاراستنی بارەگای لقی 5ی پارتی ڕەوانەکرابوون