وردەکاریی سەردانەکەی مستهفا کازمی بۆ ئەوروپا ئاشكرا دهكرێت
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی بەسەرۆكایەتی شاندێكی باڵا، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە فەڕەنسا.
سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی لە چوارچێوەی گەشتێكدا كە بۆ ژمارەیەك وڵاتی ئەورووپا ئەنجامی دەدات لە پاڵ فەڕەنسا، هەروەها سەردانی بەریتانیا و ئەڵمانیاش دەکات.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە عێراقییەکان لە سەردانەکەی شاندی عێراق بۆ ئەوروپا بە نێوەندگیری ئەمریکا باسلە پەیوەندی نێوان عێراق و ئیسرائیل دەکرێت و هەوڵدەدرێت ڕێچکەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی ئاساییبونەوەی پەیوەندییەکانی هەردولا بکرێتەوە.
کەمێک پێش ئێستا، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەی جان کاستێ کۆبوویەوە و بڕیارە چەند پرسێکی سیاسی و ئابوری تاوتوێ بکەن