بزانن عەرەبێک چۆن لە هەولێر ژنەکەی خۆی کوشتووە ؟ ( ڤیدیۆ )
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیاندروێکدا ئاماژە بە دەستگیرکردنی پیاوێکی عەرەبی بەغدایی دەکات کە چۆن ژنەکەی خۆی لە هۆتێلێکی هەولێر کوشتووە .
لە ڤیدیۆکەدا تاوانبارەکە ڕاستی و دروستی تاوانەکە باس دەکات کە چۆن ویستوویەتی لە هەولێر ڕابکات و لە بازگەی هەولێر ئاسایش دەستبەسەری دەکات
دهقی راگهیهندراوهكه:
ڕاگەیاندراوێک لەبەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
لە رێکەوتی10/10/2020 کاتژمێر5ی بەیانی لە بازگەی(شێراوە)ی ڕێگەی هەولێر-کەرکوک پاش گومانکردن لەسەرنشینێکی تاکسی، بەناوی (عامرخضير حمادي) دانیشتووی بەغدا و دەستگیرکردنی، دەرکەوت ناوبراو لەهەمان ڕۆژ کاتژمێر٣:٣٠ بەرەبەیان هەڵساوە بەکوشتنی ژنەکەی خۆی بەناوی (هێلین خالد مصطفی) لە ناو هۆتێلێکی شاری ھەولێر و هەوڵی ڕاکردنی دابوو.
دوای لێکۆڵینەوە لەگومانلێکراو دانی بەتاوانەکەی دانا و تیمەکانی لێکۆڵینەوە چوونە شوێنی رووداوەکە و تەرمی تاوانلێکراو لە ناو ژووەکەیاندا دۆزرایەوە، تاوانبار برایە بەردەم دادوەری لێکوڵینەوەو بە ماددەی(406) یاسای سزادانی عیراقی بەند کرا.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی هەولێر
19-10-2020