لە سنووری قەزای ئاکرێ تەرمێکی نەناسراو دۆزرایەوە

 

گوندی  “پیرە کەبرە”  ئەو شوێنەیە کە تەرمێکی نەناسراوی لێ دۆزراوەتەوە ، گوندی “پیرە کەبرە ” سەربە شارۆچکەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێیە .

ئەو کەسی کوژراوە جلکی سەربازی لەبەرەو وەک تا ئێستا پۆلیس ئاشکرای کردووە ماوەی 10 رۆژ دەبێت کوژراوە .

لەمبارەوە شەعبان خەلیل بەڕێوەبەری شارۆچکەی دینارتە لە لێدوانێکی میدیاییدا گوتی لە دوای ئەوەی چەند کەسێکی گوندی چوونتە ئەو شوێنەو تەرمەکەیان بینیوە پۆلیسان لێ ئاگادار کردۆتەوە ، تەرمەکە ئاسەواری فیشەکی بەسەرەوە دیارە و تەمەنی لە نێوان 30 بۆ 35 ساڵ دەبێت

تەرمەکەی ڕەوانەی پزشکی ددای دهۆک کراوە بۆ لێکۆڵینەوە

Back to top button