وه‌زاره‌تی دارای و ئابوری هه‌رێمی كوردستان 20 كۆمپانیا ده‌داته‌ دادگا

پاش ئه‌وه‌ی یاسای چاكسازی له‌ هه‌رێمی كوردستان كه‌وته‌ واری جێبه‌جێكردن، لە چوارچێوەی ھەنگاوەكانی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی ھەرێمی كوردستان زیاتر لە 20 كۆمپانیا دەداتە دادگا.

وەزارەتی دارایی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی و بەهۆی خۆدزینەوە لە باجدان و نه‌دان باج، بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەکان و خانووبەرەی میری سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 20 کۆمپانیا دەداتە دادگا.

لە راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەشكراوە، لەمەودوا هەر کۆمپانیا و کەس و لایەنێک خۆیان لە باجدان بدزنەوە، رێگای یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و بە توندترین شێوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەكرێنەوە.

Back to top button