سەرۆکی نوێی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان دەستبەکار بوو
ئەمەل جەلال محەممەد ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک سەرۆکی دەستەی گەشت و گوزاری هەرێمی کوردستان دیاری کرا بۆ بەڕێوەبردنی ئەو ئەرکە .
هاوکات لە مەراسیمەکەدا کە بەئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزیری پلاندانان بەرێوەچوو جەخت لە گرنگی كەڵك وەرگرتن لە دەرفەتەكانی کەرتی گەشتوگوزار كرایەوە وەک سەرچاوەیەکی داهاتی گشتی هەرێمی کوردستان
ئەمەل جەلال محەممەد
– لە ساڵی 1965 لە دایکبووە
– خاوەنی بڕوانامەی دیبلۆمە لە سلێمانی
– خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە زانکۆی سلێمانی
– ساڵی 1982 لە کۆمەڵەی رێکخستنی رەنجەدەران کاری کردووە
– 2005 ئەندامی رێکخراوی کچان و ژنان بووە لە مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتەکان
– 2010 بەڕێوەبەری گشتیی بووە لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران
– 2011 ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان بووە لە هەرێمی كوردستان
– چەندین ساڵ راهێنەربووە لە بواری مافی منداڵان و ژنان