له كه‌ركووك گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه كه ته‌رمی 45 هاووڵاتی تێدایه
له داوی هێڕشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر گوندی داود عەلۆكە له سنوری پارێزگای كه‌ركووك، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی گونده‌كه‌و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری رفاندن پاش چوار ساڵ له شوێن بزربوونی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی دۆزینه‌وه كه گومان ده‌كرێت ته‌رمی رفێندراوه‌كان بێت.
مالپه‌ری سۆمه‌ریه له زاری به‌رپرسێكی سه‌ربازی عێراقی رایگه‌یاندووه كه هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق گۆڕێكی به كۆمه‌ڵیان له گونید داود عهلۆكهی سنوری كه‌ركووك دۆزیوه‌ته‌وه كه ته‌رمی 45 كه‌سی تێدا بووه‌و گومان ده‌كرێت هاووڵاتی رفێندرا‌و بن كه له لایه‌ن داعش گوله بارانكراون.
ئه‌و سه‌رچاوه سه‌ربازیه ئاشكراشی كردوه “ھێزێكی ئەمنی و لەمیانی ئەركی پشكنیندا توانی گۆڕێكی بە كۆمەڵ بدۆزێتەوە لە گوندی داود عەلۆكە لە پارێزگای كەركووك و ئەو گۆڕە 45 لاشەی تێدایە”.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئەو گۆڕە بەكۆمەڵە تەرمی ئەو كەسانەی گرتووه‌ته خۆ ئەوانەی لە لایەن رێكخراوی داعشی تیرۆریستەوە كوژراون لە كاتی داگیركردنی گوندەكە.