پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح: ئەمریکا رێگا نادات عێراق سیستەمی بەرگری ئێس ٤٠٠ بکڕێت

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو چەند بەرپرسێکی عێراقی رایانگەیاند بوو کە هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئێس ٣٠٠یان ٤٠٠ لە رووسیا بەڵام نوێنەرێکی فەتح ئاشکرای دەکات کە ئەمریکا رێگری لەو کارە دەکات.

محه‌ممه‌د كه‌ریم ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ ‌فراکسیۆنی هاوپه‌یمانی فه‌تح رایگەیاندووە کە : پێشبینی ده‌كرا، عێراق له‌گه‌ڵ رووسیا، گرێبه‌ستی كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی “ئێس300” و “ئێس400” بكڕێت، به‌ڵام لایه‌نی ئه‌مه‌ریكا دژی ئه‌و پرسه‌ وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ و به‌ روونی به‌ عێراقی راگه‌یاندووه‌، كه‌ رێگه‌نادات ئه‌و سیستمه‌ی رووسیا بكڕێت.

هه‌روه‌ها ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاندووە: ئه‌مه‌ریكا هیچ جێگره‌وه‌یه‌كی بۆ ئه‌و سیستمه‌ به‌رگرییه‌ نه‌خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام وه‌ك گابه‌ردێك له‌سه‌ر رێگه‌ی كڕینی ئه‌و سیستمه‌ رووسیه‌ بووه‌ته‌ كۆسپ و ناهێڵێت عێراق توانای خۆی له‌ رووی به‌رگری ئاسمانییه‌وه‌ پێشبخات.

 

Back to top button