بەرپرسی کەیسی کەمینەکان لە کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌ مه‌سیحیه‌كان بۆ نه‌ینه‌وا جارێكی دیكه‌ ئاواره‌ كردنه‌وه‌یانه‌

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند كه‌ پێنج كه‌مپی ئاواره‌كان له‌ سنوری به‌غدای پایته‌ختی عێراق داده‌خه‌ن و هانی ئاواره‌كان ده‌ده‌ن كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانیان كه یه‌كێك له‌ كه‌مپه‌كان كه‌مپی مه‌ریه‌می عه‌زرایه‌ و مه‌سیحیه‌كانی تێدا نیشته‌جێ كراوه‌ کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق بە زۆر گەڕاندنەوەی مەسیحییەکانی شاری مووسڵ بە دووبارە ئاوارەکردنەوەیان دادەنێت.

 

له‌ باره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌ مه‌سیحیه‌كان  لە بەیاننامەیەکدا، عەمار پۆڵس، بەرپرسی کەیسی کەمینەکان لە کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ، رایگەیاندووە، ماڵ و خانووی مەسیحییەکانی مووسڵ بەهۆی شەڕەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە وێران بووە.

هەروەها بەرپرسی کەیسی کەمینەکان لە کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ، راشیگەیاندووە، نابێ مەسیحییەکانی مووسڵ لە کەمپی مەریەمی عەزڕا لە بەغدا بە زۆر بگەڕێندرێنەوە مووسڵ، چونکە ئەوکارە دووبارە ئاوارەکردنەوەیانە و ”ئێمە لێی بێدەنگ نابین“.

Back to top button