تەقەکەرانی شەوی ڕابردوو لە شەقامی سەد مەتری هەولێر دەستگیر کران

 

ئەو چەند کەسەی شەوی ڕابردوو بە تەقەکرن لە شەقامی سەد مەتری هەولێر بوونە هۆی دڵە ڕاوکێی هاووڵاتیانی دانیشتووی ئەو گەڕەکانەی لە شوێنی تەقەکردنەکەوە نزیک بوون ، دەستگیر کران .

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرای كرد، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمید دلێر نجار تیمێکی تۆکمە پێکهێنرا لە هەریەک بەشی پۆلیسی ناوشار روژهەڵات و بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، وە بە کەمتر لە ۱۰ کاتژمێر دوو تۆمەتباری سەرەکی واتە تەقەکەرەکانی شەوی رابردوو بەناوەکانی (ج. ا. ر) و (خ. ک. م.) دەستگیرکران کە لە شەقامی ١٠٠ مەتری بەشەڕهاتوون و تەقەیان کردوە لەئاکامدا یەکتریان زامدارکردووە، هەروەها دەست بەسەر ۲ ئۆتۆمبێل لە جۆری (BMW) داگیرا.پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و راگیراون بە پێی ماددە (٤١٣) لە یاسای سزادان

 

Back to top button