ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێی سێ تەوەری گرینگ ئەمڕۆ کۆدەبێتەوە
لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ، وا بڕیارە پرسی تەواوكردنی بازنەكانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای كورتهێنانی دارایی و خوێندنەوەی دووەمی پرۆژەیاسای رزگاربووانی ئێزدی و خوێندنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازە یاسای كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان بكرێت .
بە پێی چاودێرانی بواری یاسایی و دارایی ئەو کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لە سەر پێوەندییەکانی داهاتووی بەغدا و هەرێمی کوردستان .