ئاڵای کوردستان و ئاڵای عێراق پێکەوە لە شنگال بەرز دەکرێتەوە

شێخ شامۆ ڕاوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری کوردانی ئێزدی ئاشکرای دەکات ، یەک لە خاڵە گرینگەکانی ڕێکەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر ، هەڵکردن و شەکانەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستانە وێڕای ئاڵای عێراق لە شنگال
لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان شێخ شەمۆ ئاماژە بەوە دەکات نابێت هیچ هێزێکی نایاسایی خۆیی و دەسەڵاتی بە سەر شنگال دا فەرز بکات ، چونکە لە ئیستادا شنگال ناوچەیەکە بەگوێرەی دەستوور مامەڵەی لەگەل دەکرێت و بە هاوبەشی حکومەتی ناوەند و هەرێمی کوردستان ئیدارە دەکرێت
شەمۆ لە کۆتاییدا ئاماژە بەوە دەکات ، ڕێکەوتنی شنگال چارەسەرێکی ئەرێنییە بۆگەڕانەوەی خەڵکی ئەو ناوچەیە بۆ سەر ژیانی ئاسایی رۆژانەی خۆیان کە ئەوەش ئامانجی سەرەکی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانە