سودان و ئیسرائیل ڕێكدەكەون

 

چاودێران پێشبینی دەکەن کە هەندێک کاتی بوێت بۆ کاراکردنی دامەزراندنی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سوودان ، چونکە چەندین هەنگاو و کردەوە ی لە پێشدا دەبێت .

بەیاننامەیەکی هاوبەشی سەرکردەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل و سودان ئێوارەی ڕۆژی هەینی گوتی کە ئیسرائیل و سودان ڕێککەوتوون لەسەر دامەزراندنی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی نێوانیان .

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بە هاوبەشی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی سەروەری گواستنەوەی سودان، ژەنەراڵ عەبدولفەتاح ئەلبورهان، عەبدوڵا حەمدوک، سەرۆک وەزیرانی سودان و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل قسەی کرد و باسیان لە پێشکەوتنە مێژووییەکەی سودان کرد بەرەو دیموکراسی و بەرەو پێشەڕۆی ئاشتی لە ناوچەکەدا ھەنگاو دەنێت

Back to top button