سبه‌ی رێگه‌ی خه‌لیفان – سپیلك به‌ ڕووی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر داده‌خرێت

 

دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ سنوری سۆران كه‌وتنه‌ واری جێبه‌جێكردن، له‌ باره‌ی جێبه‌جێكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێكای نێوان سپیلك – خه‌لیفان به‌ڕێوه‌به‌ری هاتووچۆی سۆران رایگه‌یاند، سبه‌ی رێگاكه‌ به‌ڕووی ئۆتۆمبیله‌ بارهه‌ڵگه‌ركاندا داده‌خرێت

عوسمان محمد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سۆران له‌وباره‌یه‌وه‌ رایگەیاندووه‌، به‌ مه‌به‌ستی چاككردنه‌وه‌و قیرتاوكردنی رێگاكه‌  سبەی یەکشەممە، 25ی 10 لەکاتژمێر 8ی بەیانی رێگه‌ی خه‌لیفان – سپیلك بەڕووی هەموو جۆرە کامیۆن و بارهەڵگره‌كاندا دادەخرێت.

هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری هاتووچۆی سۆران گوتیشی: کامیۆن و بارهەڵگرەکان بەتایبەت ئەوانەی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانه‌وه‌ کاڵا و کەوپەل بۆ سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆك دەگوازنەوە، دەتوان رێگه‌ی گوندی سرێشمە بەکار بهێنن.

بەڕێوەبەری هاتووچۆی سۆران گووتیشی: داخستنی ئه‌و رێگه‌یه‌ تەنها سبەی دەبێت و بۆ رۆژانی دواتر هاتووچۆ له‌و رێگه‌یه‌ ئاسایی دەبێتەوە.

 

Back to top button