پۆلیسی هه‌ولێر دوو ته‌قه‌ كه‌ره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی شه‌قامی 100 مه‌تری ده‌ستگیر كران

 

 

دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو چه‌ند كه‌سێك له‌ شه‌قامی 100 مه‌تری هه‌ولێر نزیك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری ته‌قه‌یان كرد، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه‌ كه‌ دوو له‌ ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌ستگیر كران و هه‌روه‌ها ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان داگیراوه‌

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر عەمید دلێر نجار تیمێکی تۆکمە پێکهێنرا لە هەریەک بەشی پۆلیسی ناوشار روژهەڵات و بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، وە بە کەمتر لە ۱۰ کاتژمێر دوو تۆمەتباری سەرەکی واتە تەقەکەرەکانی شەوی رابردوو بەناوەکانی (ج. ا. ر) و (خ. ک. م.) دەستگیرکران

له‌ راگه‌یێندراوكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس داهاتووه‌  ته‌قه‌كه‌ره‌كان کە لە شەقامی ١٠٠ مەتری بەشەڕهاتوون و تەقەیان کردوە لەئاکامدا یەکتریان زامدارکردووە، هەروەها دەست بەسەر ۲ ئۆتۆمبێل لە جۆری (BMW) داگیرا.پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخرا و راگیراون بە پێی ماددە (٤١٣) لە یاسای سزادان

 

 

Back to top button