سه‌نته‌رى ڕافیده‌ینى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دادپه‌روه‌رى و مافى مرۆڤ سوتاندنی ئاڵای کوردستان و بارەگای لقی ٥ی پارتی کارێکی تیرۆریستی بوو

دوای ئەوەی بارەگای لقی ٥ی ۆارری دیموکراتی کوردستان لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە بەغدا سوتێندرا، سه‌نته‌رى ڕافیده‌ینى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دادپه‌روه‌رى و مافى مرۆڤ له‌ ژنێڤ، له ‌به‌یاننامه‌یه‌كدا سووتاندنى باره‌گاى لقى 5ى پارتى و ئاڵاى كوردستانی له‌ به‌غدا پرۆتستۆ كرد و ڕایگه‌یاند كه‌ تاوانى سووتاندنى باره‌گاى پارتى دیموكراتى كوردستان كارى تیرۆریستیى ڕێكخراو له‌لایه‌ن ھەندێ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و هه‌روه‌ها میلیشیا وه‌لائییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت کە له‌ دژى گه‌لى كوردن.

هەروەها سەنتەری رافیدەین راشیگەیاندوە کە كارى تێكده‌رانه‌ و سووتاندنى باره‌گاكان هه‌ڕه‌شه‌یه‌ له‌سه‌ر ئارامى و ئاشته‌واییى كۆمه‌ڵایه‌تى و، داوا ده‌كه‌ین هه‌رچیى زووه‌ ده‌ست به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ بكرێت له‌و‌ تاوانه‌ و تاوانكاران به‌ زووترین كات بدرێنه‌ دادگا، به‌تایبه‌تیش ئه‌و لایه‌نه‌ى كه‌ پیلانى هێرش و هه‌ڵكو‌تانه‌كه‌ى داڕشتووه ‌و جه‌ختى له‌سه‌ر زێده‌ڕۆیى له‌سه‌ر ئاڵاى كوردستان كردووه‌، چونكه‌ ئه‌وان نه‌ حیساب بۆ كه‌س ده‌كه‌ن و نه‌ سڵیش ده‌كه‌ن و هیچ به‌هایه‌كیش بۆ میلله‌تى كورد دانانێن كه‌ پارتى دیموكراتى كوردستان نوێنه‌رایه‌تییان ده‌كات، هه‌ڵه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كه‌ كه‌ ئه‌م تاخمه‌ كردیان ژێرپێخستن و سووتاندنى ئاڵاى كوردستان بوو، كه‌ ئه‌م كاره‌ش كاریگه‌ریى سیاسى و سۆسیۆلۆژى و سایكۆلۆژیى له‌سه‌ر جه‌ماوه‌ر ده‌بێت و ئاسه‌وارێكى قووڵ لەسه‌ر ده‌روونى میلله‌ت جێ دێڵێت.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوی سەنتەری رافیدەیندا هاتووە دیارترین ئه‌و گرووپانه‌ى به‌شدارییان له‌ سووتاندنى ئاڵاى كوردستان و باره‌گاى پارتى دیموكراتى كوردستان كرد گرووپەکانى ”ربع‌الله و احباب‌الله” بوون.

بۆیه‌ داوا له‌ حكوومه‌تى عێراق ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ى به‌شدارییان له‌م تاوانانه‌ كردووه‌ ده‌ستگیر بكرێن و بدرێنه‌ دادگا و له‌پێش چاوى جه‌ماوه‌رى عێراق سزا بدرێن، هه‌روه‌ها پابەند بن به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م پێشێلكارییانه‌ وه‌كوو پێویست و سزاى گونجاو به‌سه‌ر تاوانكاراندا بسه‌پێنن.

سه‌نته‌رى ڕافیده‌ینى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دادپه‌روه‌رى و مافى مرۆڤ

ژنێڤ 18 ئۆكتۆبه‌ر

Back to top button