فهرهنسا به توندی لێدوانهكانی ئهردۆگان دژ به ماكرۆن ئیدانه دهكات
دوای ئهوهی سەرۆککۆماری تورکیا ئەمڕۆرەخنەی تووندی لە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا گرت بەرامبەر سیاسەت و لێدوانەکانی، بەتایبەتی لە بواری ئیسلامدا و گوتی، پێویستە پشکنین بۆ ماکرۆن بکرێت بۆئەوەی بزانرێت هۆشی لە جێگەی خۆیەتی یان نا، حكومهتی فهرهنسا به توندی وهڵامی ئهردۆگانی دایهوه
سەرۆکایەتی فەرەنسا راگەیێندراوێکدارەخنەی تووند لە سەرۆککۆماری تورکیا دەگرێت و دەڵێت، گوتەکانی شیاوی قبووڵکردن نین.
بەرپرسێک لە کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا رایگەیاند، “لێدوانەکانی سەرۆک ئەردۆغان شیاوی قبووڵکردن نین. داوا دەکەین ئەردۆغان ئاراستەی سیاسەتی خۆی بگۆڕێت، چونکە ئەو سیاسەتەی پەیڕەوی دەکات لە هەموو روویەکەوە مەترسیدارە”.
بەرپرسەکەی فەرەنسا گوتیشی، باڵیۆزی فەرەنسا لە ئەنقەرە بانگکراوە بۆئەوەی راوێژی لەگەڵ بکرێت و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆنیش کۆدەبێتەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی بارودۆخەکە.