پەکەکە بە ملهوڕی سەرانە لە هاووڵاتیانی باشووری کوردستان دەستێنێت

 

بە پێی ئەو زانیاریانەی دەستی دەزگای میدیایی خواکوڕک کەوتووە هێزەکانی سەر بە پەکەکە لە شارۆچکەی سنووری پێنجوێن دەستیان داوەتە هەوڵێکی نایاسایی داهات بۆ پارتەکەیان .

ئەو هێزانە جیا لەوەی بۆ هۆی بە زۆر ئەساندنی سەرانە و باجی زۆرە ملێ بوونەتە هۆی ئەوەی بە شێکی بەچاو لە کاسبکارانی سەر سنوور واز لە کارەکانیان بێنن ، ئەو جار ناوشارەکانیشیان بە کار هێناوە بۆ باج وەرگرتن لە ریگەی هەڕەشەوە .

هێزەکانی پەکەکە لە دوای ئەوەی نرخیان بۆ جۆری بارەکان دیاری کرد ووە بە پێی پسوولە و جۆری بارەکە لە 25 هەزار دینارەوە بۆ 125 هەزار دینار وەردەگرن بەڵام بەوەش نەوەستاون لە ناو شارۆچکەکەدا بە نهێنی و بە هەڕەشە پارە لە خاوەن دوکان و بازرگانەکان دەستێنن و لە بەرانبەریش وەک ناوی یارمەتی پسولەیەک دەدەنە ئەو کەسانەی پارەیان داوە بەو چەکدارانە .

بە گوێرەی سەرچاوەی زانیارییەکان بازرگانی وا هەیە مانگانە تا 20 ملیۆن دینار دەداتە هێزەکانی پەکەکە ، چونکە هەڕەشەی کوشتنی ماڵ و مناڵەکانی لێدەکەن ئەگەر بێت و سەرپێچی لە پێدانی باج بکات .

هاوکات شایەتحالانی سەر سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان باس لە وە دەکەن هێزەکانی پەکەکەو ئێران زۆر شەوان پێکەوە خاڵی پشکنین و سەرانە وەرگرتن دادەنێن و ئێران ڕاستەوخۆ خواردن و کەل و پەلیان بە کۆپتەر بۆ دەگوازێتەوە .

Back to top button