گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماری تووشبوون بەکۆرۆنا لە ناو قوتابخانەکان ئاشکرا دەکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/10/qalb-4.jpg)
محەممەد خۆشناو گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە تووشبوونی قوتابیان و مامۆستان هۆشداری دەدات .
لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژە بەوە دەکات لەو کاتەوەی دەرگای قوتابخانەکان کراونەتەوە تەنها لە هەولێر ٢ هەزار مامۆستا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون س رێژەی تووشبووانی قوتابیانیش لە مامۆستایان زیاترە .
لەکۆتایی قسەکانیدا محەممەد خۆشناو گوتە بێژی وەزارەتی تەندروستی ویڕای هیواخوازی بۆ تەندروستی هەموو لایەک ، دوا لە هەموو لایەک دەکات پابەندی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن ، چونکە ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا زۆر بەرچاوترە لە پێشوو