ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی نەجمەدین كەریم دەكات
بێگەرد تاڵەبانی وەزیری گشتووكاڵ و ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی لە پرسەنامەیەکدا کە ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوو ، د. نەجمەدینی کەریم –ی دەکات دەنووسێت ،
کاک دکتۆر لە ژیانیدا خزمەتی زۆری دۆزی رەوای گەلی کوردستانی کردووە، انشاللە جێگەی بەهەشت دەبێت.
بەڕێزان بنەماڵەی دکتۆر نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی کەرکوک
بەداخ و پەژارەوە بۆ کۆچی دوايی دکتۆر نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووى کەرکوک.
پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەکەم و لەخودای گەورە داواکارم خودا لێخۆشبوو بەبەھەشتی بەرین شاد بکات و دواین ناخۆشیتان بێت.
کاک دکتۆر لە ژیانیدا خزمەتی زۆری دۆزی رەوای گەلی کوردستانی کردووە، انشاللە جێگەی بەهەشت دەبێت.
خودای گەورە سەبرو ئارامیتان پێ ببەخشێت.
انا لله وانا اله الراجعون