بومەلەرزەیەکی دیکە وڵاتی تورکیای هەژاند
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌ینی بومهلهرزهیەک بە پلەی 6.6 شاری ئیزمیری توركیای هه‌ژاند ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه به گوڕی 5 پله له هه‌مان شاری دایه‌وه.
ناوه‌ندی كاره‌ساتی سروشتی و باری له‌ناكاوی توركیا رایگەیاندووە كه كاتژمێر 8:31 خوله‌كی به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31ی تشرینی یه‌كه‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه له ناوچه‌ی سهفریحهسار-ی ئاشری ئیزمیری داوه‌ته‌وه كه گوڕه‌كه‌ی 5 پله بوه به پێوه‌ری رێخته‌ر.
ئه‌م بومه‌له‌رزه نوێیه دوای 244 له‌رینه‌وه‌ی زه‌وی له ناوچه‌ی ناوبراوی توركیا دێت كه هیچیان له 4 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر تێنه‌په‌ڕیوه، به‌ڵام دوای ئه‌و له‌رینه‌وانه بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به گوڕی 6.6 پله رویدا و كاره‌ساتی گیانی و ماڵیی لێكهوتهوه.