رێكەوتنی نێوان ئەردۆگان و پەكەكە ئاشكرا بوو
نووسەرێك: ئاشكرا دەكات كە هەرەشەكانی ئەردۆگان بۆ هێرش كردنە سەر هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی بوونی پەكەكە داگیركاری كوردستانە و پەكەكەش لەو رێكەوتنە بەشداری كردووە”.
رێكان سەباح نووسەر و رۆژنامەنووس لەو بارەیەوە دەلێت، هەرەشەكانی ئەردۆگان لەبارەی ناردنی هێز بۆ باشوری كوردستان لەچوارچێوەی شەڕی پەكەكە، رێكەوتنێكی نێوان توركیا و پەكەكەیە، كە لەرێگای دۆرانكاڵكان و حەیدەر قەیتان ئەنجام دراوە، ئەو رێكەوتنە بەم شێوەیەیە، كە پەكەكە سوپای توركیا راكێشێت بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان”.
رێكان سەباح هەروەها دەشلێت، ئەردۆگان دوای ئەو رێكەوتنەی لەنێوان ( پەكەكە و ئەردۆگان ئەنجام درا) هاتە سەر كەناڵەكانی راگەیاندوو گوتی” پەكەكە لە هەر شوێنێك بێت ئێمە دەچین بۆ ئەوێی و هەروەها گوتیشی یەك سەربازی ئێمە خوێنی برژێت، ئێمە لەو شوێنەدا دەمێنینەوە و ئەو شوێنە دەبێتە خاكی ئێمە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان ئەردۆگان بەنیازە لەژێر ناوی شەڕ لەدژی پەكەكە زیاتر لە 130 هەزار سەرباز داخلی هەرێمی كوردستان بكات، لە ئێستاشدا زیاتر لە 12 هەزار سەربازی هێناوەتە ناوچە حەفتانین و سنورەكانی تری نێوان توركیا و هەرێمی كوردستان”.