وەزیرانی ناوخۆ و هەرێم دەچنە پەرلەمانی كوردستان
بریارە رۆژی دووشەممەی ئەم ھەفتەیە ھەردوو وەزیری ناوخۆ و وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری بەغدا بچنە پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ لیژنەی ناوچە کوردستانیەکان کۆببنەوە.
جوان یونس رۆژبەیانی سەرۆکی لیژنەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان بە كهناڵی کوردستان24ی راگەیاندووه، بڕیارە رۆژی ناوهراستی ئەم ھەفتەیە، ههریهك له رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و خالید شوانی وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری دانوستان لەگەڵ بەغدا، لە لایەن لیژنەکەمان میوانداریی بکرێن.
گوتشی، کۆبونەوەکە بۆ روونکردنەوە و گفتوگۆکردنە لەبارەی ناوەڕۆکی رێککەوتنەکەی ھەولێر و بەغدا بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی شنگال، هەروەها کات و چۆنیەتی جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بۆ ئەندامانی لیژنەکە دەخەنەڕوو؛ بە گشتیش باسی ھەنگاوەکانی ئاسایکردنەوەی دۆخی ناوچەکوردستانییەکان دەکرێت.