له چه‌مانكێ چه‌ند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد و رایده‌گه‌یێنن ئاماده نین شه‌ڕی پێشمه‌رگه بكه‌ن

دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له سنوری قه‌زای ئامێدی و ناحیه‌یی چه‌مانكێ هێرشیانكرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاوكات له سه‌ر رێگا گشتیه‌كان بۆمبیان بۆ پێشمه‌رگه دانایه‌وه، له‌و رۆژه‌وه تا ئێستا چه‌ندین چه‌كداری په‌كه‌كه خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كردووه.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك له سنوری ناحیی چه‌مانكێ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چند چه‌كدارێكی په‌كه‌كه خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه كردووه‌و رایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان ئاماده‌نین شه‌ڕی پێشمه‌رگه بكه‌ن، دژ به‌و شه‌ڕ فرۆشیه‌یی په‌كه‌كه‌ن كه به هه‌رێمی كوردستان ده‌یفرۆشێت.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كان ئاشكراشی كردووه كه چه‌كداره‌كان سێ چه‌كدار بوون كه دوو پیاو ئافره‌تێك بوونه و دوای خۆ راده‌ستكرد رایانگه‌یاندووه كه ئه‌وان ئاماده‌نین شه‌ڕی برا كوژی بكه‌ن و ئه‌و شه‌ڕ فرۆشیه‌ی په‌كه‌كه به هه‌رێمی كوردستانیان قبولنه‌كردووه بۆیه خۆیان راده‌ستی پێشمه‌رگه كردووه