نێچیرڤان بارزانی: هێرشی سەر هێزەکانی عێراق دەیسەلمێنێت تیرۆر هەڕەشەیەکی بەردەوامە
دوای ئه‌وه‌ی دره‌نگانی شه‌وی رابردوو تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی رەزوانییە لە رۆژئاوای بەغدا هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پاسەوانیی هێزەکانی حەشدی عەشائیری و بەهۆیەوە 11 کەس کوژران سەرۆکی هەرێمی کوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایده‌گه‌یێنێت كه زۆر بە توندی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە سەرکۆنە دەکەم
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا رایده‌گه‌یێنێت، “ئەم هێرشانه دەیسەلمێنن كه تیرۆر ھەڕەشە و مەترسییەکی بەردەوامە و ژیان و ئارامیی هەموو لایەکمانی بە ئامانج گرتووە، بۆیە دەبێت هه‌موو لايه‌ك هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بين و به یەکگرتوویی بەرەنگاری ببینەوە.”
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كاره تيرۆرستييه‌كه‌ى ڕەزوانییە سه‌ركۆنه ده‌كات
زۆر بە توندی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە سەرکۆنە دەکەم کە دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو کرایە سەر بنکەیەکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە ڕەزوانییە و بە داخەوە ژمارەیەک قوربانی له هێزه ئه‌منييه‌كان و خه‌ڵكى مه‌ده‌نى لێکەوتەوه. هاوخەمى کەسوکاری قوربانیانم، هیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم.
ئەم هێرشانه دەیسەلمێنن كه تیرۆر ھەڕەشە و مەترسییەکی بەردەوامە و ژیان و ئارامیی هەموو لایەکمانی بە ئامانج گرتووە، بۆیە دەبێت هه‌موو لايه‌ك هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بين و به یەکگرتوویی بەرەنگاری ببینەوە.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
٢٠٢٠/١١/٩