هەیسەم جبوری: پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان زامن كراوه‌

له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی هێشتان په‌رله‌مانی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی قه‌رز له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێراق نه‌داوه‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌، به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی بری پاره‌ی داوا كراو له‌ 45 تریلۆن دیناره‌وه‌ بۆ 15 تریلۆن ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كه‌ په‌رله‌مان ره‌زامه‌ندی بدات و سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرایدەكات، كە كۆتایی ئەم هەفتەیە دەنگ لەسەر یاسای قەرز دەدرێت و  پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زامن كراوە و دوو مووچەش پێكەوە دابەش دەكرێت.

هەیسەم جبوری، سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئه‌مڕۆ له‌ راگه‌یێندراێكدا رایگه‌یاندووه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو بڕی قه‌رزی داواكراو له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێراق بۆ (پازده‌ ترلیۆن) دینار كەده‌كرێتەوە به‌مه‌ش له‌ كۆتایی ئەم هەفتەیە دەنگ له‌ باره‌ی یاسای وه‌رگرتنی قه‌رز ده‌درێت و حكومه‌تیش ده‌توانێت بەهۆیەوە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی و دەرمان و كۆبۆنی خۆراك و شایستە داراییەكانی جوتیاران زامن دەكرێت.

هه‌روه‌ها سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ڕاستەوخۆ دوای پەسەندكردنی یاسای قەرز، حكومەت مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگەكانی (تشرینی یەكەم و تشرینی دووەم) دابەش دەكات و پشكی هەرێمی كوردستانیش تا پەسەندكردنی یاسای بودجە جێگیركراوە.

Back to top button