د.ئیسماعیل نامیق بۆ جاشەكەی بەغدا : ئێوە گورگن لە پێستی مەڕدا

دوای ئەوەی یاسایی كورتهێنانی دارایی عێراق تێپەرێنرا بەبێ ئامادەبوونی كورد، جارێكی تر جاشەكانی بەغدا كە هانی شەقامی عێراقیان دەدا دژی هەرێمی كوردستان ئەو 320 ملیارە، لەبەرامبەر دا كەسایەتیەكانی ناو حزبە سیاسیەكان لەدژی ئەو ئەندام پەرلەمانتارانە هاتنە دەنگ و لە نوێترین لێدوانی دا د.ئیسماعیل نامیق یاساناس و مامۆستاى زانکۆ دەنووسێت” ئێوە گورگن لە پێستی مەڕدا”.

د.ئیسماعیل نامیق لەبارەی وتارێكی غالب محەمەد ئەندام پەرلەمانتاری شیعە دا كە وەڵامێكی داوەتەوە لەسەر ئەوە كە گوتوویەتی پەرلەمانتار و وەزیرەكانی بەغدا دوو مووچە وەردەگرن، دەنووسێت”پۆپۆلیستەکان بۆ وا تەنگەتاو بوون؟ لەپۆستێکی پێشوومدا تەنھا ئەوەم ووتووە، کەپەرلەمانتار و وەزیرە کوردەکان لەبەغداد وەکو فەرمانبەرانی دیکە دوو موچە بەسەر یەکەوە وەرئەگرن، ئەرێ راستم وتوە یان نا؟

هەروەها دەشنووسێت”کەچی پۆپۆلیستێکی بێ پرەنسیپ وەکو عادەتی خۆی، خۆی کردوە بەسورەی بەر لەشکر و دەستی کردوە بەدرۆ ھۆنینەوەو بوختانکردن، بێ ئەوەی شتەکان لەیەک جیا بکاتەوە، کاکی پۆپۆلیست من لەژیانمدا پارێزەر نەبووم، ئاخر زانیاریەکانی تریشت ھەمووی وا لنگە و قوچن، بۆیە قوڕتان کرد بەسەر خەڵکدا. 

هەروها دەنووسێت” ئێوە گورگن لەپێستی مەڕدا، ئەزانی تۆ ئەوکات لەئەنجوومەنی پارێزگا بووی، ھەر رۆژەو سینارێویەکت دروست ئەکرد وفێڵت لەخەڵکی برسی وداماو ئەکرد تا دەنگت پێ بدەن بۆ پەرلەمانی عێراق؟ ھەر رۆژەو وێنەت لەتەنیشت تەنکەرێک ولەبنکەیەکی پۆلیس بڵاو دەکردەوە، تا خەڵک وا بزانن تۆ پارێزەری ئەوانی، فایلە دەنگەیەکانیشت ماون ھەڕەشەی ئەوە دەکەیت، ئەگەر گۆڕان کاندیدت نەکات، لای شاسوار خۆت کاندید ئەکەی و پشتیوانی لەو دەکەی.

هەروەها دەشنووسێت”ئێوە ئەگەر بەم فێڵکردن لەخەڵک وخۆبەپاڵەوانکردنە نەبێت کاریشتان دەست نەئەکەوت دڵنیابە نەک ببن بەپەرلەمانتار! پرسیارێکی زۆر مەنتیقی ئەگەر ھاووڵاتیەکی ئاسایی قسە بەو بەرپرسانە بڵێت کەتۆ بەردەوام جنێویان پێ دەدەیت وبەگەندەڵ وەسفیان دەکەیت، چی بەسەر دێت؟ بۆچی تا ئێستا کەس لەگوڵ کاڵتری بەتۆ نەوتووە؟ ئەوەی من ئەیزانم لەسەر تۆ و ھاو پۆپۆلیستەکانت، خەڵک بیزانێت نەک وێنەتان لەگەڵدا ناگرن تفتان لێئەکەن.

هەروەها دەشنووسێت”رۆژگار روی راستەقینەی ئێوەش بەدەردەخات، دەردەکەوێت کەئێوە چەند مەترسیدارن، دەردەکەوێت ئێوە لەسەر چەند پەت یاریتان کردووە و چەند پەیوەندی خوار وخێچتان ھەبووە بۆ بەدەستھێنانی پلەو پۆست وبەرژەوەندی زیاتر و بازرگانیکردن بەدەنگی خەڵکی بێچارە، سەفەقاتەکانتان لەناو حیزب وپەرلەمان دەنگدەرەکانتان تووشی شۆک وخۆکوشتن ئەکات. ئەگەر دڵت بەوە خۆشە بەجنێوەکانت زیاترت لەئێمە کردووە، بێگومانبە ھەڵەی، زەحمەت نەبێ پێمان بڵێ جنێوەکانی تۆ جگە لەخۆت چ سودێکیان بەخەڵک گەیاندووە؟ لەکۆتاییدا دەڵێم: کاکی پۆپۆلیست ئەگەر یاساکە ئەوەندە باشە بۆ دەنگتان پێنەدا و بایکۆتتان کرد؟ بۆ چی دەستتان کردووە بەقسەی بێ بنەما و یەکتر تۆمەتبار کردن؟

Back to top button