مەکتەبی سیاسی یەکێتیی داوا لە سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم دەکات کۆبوونەوەکەی سبەینێ دوابخات.

 

 

مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان  لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ کۆبوونەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهات و گۆڕنکارییە سیاسییەکان و بەتایبەتیش، پرسی تێپەڕاندی یاسای کورتهێنانی بودجە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، تاوتوێکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە مەبەستی ڕەخساندنی زەمینەی لەبار لە پێناوی گفتوگۆ و گەیشتن بەبڕیارێكی گونجاو، كە لەبەرژەوەندی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و باشكردنی گوزەرانی خەڵكدا بێت و یەكریزی هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان پیشانبدات، مەكتەبی سیاسی بەڕەسمی داوا لەهەر سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی كوردستان دەكات، كە كۆبونەوەکەی سبەینێ یەکشەممە ١٥ی١١ی٢٠٢٠ بۆ کاتێکی تر دوابخات.

Back to top button