مسته‌فا كازمى: تا په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2021 پاره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرین

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ به‌م زوانه‌ 320 ملیار دیناره‌كه‌، ڕه‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.

مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، به‌ په‌یامنێرێكى كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى گوتووه‌: به‌م زوانه‌ 320 ملیار دیناره‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی, له‌باره‌ی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا و ناردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، تا په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2021 ی عێراق، ڕێككه‌وتوین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی ساده‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرین.

ئەوەشی ئاشكرا كرد كە بڕیارە دوای دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، ئەو بڕە پارەیەی كە وەك بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ڕەوانەی هەولێر بكرێت، دەنێردرێت و بۆ ئەم مەبەستە و ناردنی پارەكەش لە گفتوگۆداین.

Back to top button