مه‌لا مسته‌فا مه‌سعود بارزانی: كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی زۆر خه‌مباری كردم

 

 

له‌ په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر، مه‌لا مسته‌فا مه‌سعود بارزانی هاوخه‌می خۆی راگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه‌، كۆچی دوایی دكتۆر فرسه‌ت سۆفی زۆر خه‌مباری كردم.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا مه‌سعود بارزانی:

هەوالی کۆچی دوایی پارێزگاری هەولێر، دكتۆر فرسەت سۆفی زۆر خەمباری کردم.

بەم بۆنەیەوه‌ هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەس و کاری دەکەم و لە خوای گەورە دەخوازم گیانی بە بەهەشت شاد بکات .

اناللە و انا الیە راجعون

مەلا مستەفا مسعود بارزانی

18/11/2020

Back to top button