وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند و به‌رپرسێكیش ده‌ڵێت بیبینن چی به‌سه‌ر ئێران دێنین

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو ئه‌مریكا چه‌ند سزایه‌كی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندن له‌ ئێستادا كه‌ پارتی كۆماریه‌كان ته‌نها دوو مانگیان ماوه‌ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشبینی ده‌كرێت كه‌ تره‌مپ سزای توند بخاته‌ سه‌ر ئێران تا ده‌كاته‌ حاله‌تی وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاش رایده‌گه‌یێنێت كه‌ سزای نوێی و فراوانی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندووه‌، له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا سزای زۆر سه‌خت به‌سه‌ر تاراندا ده‌سه‌پێنین.

وه‌زاره‌ی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه: له‌ لیستی سزادراوانی ئه‌مجاره‌دا‌ ناوی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی باڵاو دامه‌زراوه‌یه‌كی باڵای وه‌ك  دامه‌زراوه‌ی “بونیادی موسته‌زعه‌فینی شۆڕشی ئیسلامی” كه‌ له‌لایه‌ن عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌برێت و هه‌وه‌رها مه‌حمود عه‌له‌وی، وه‌زیری ئیتلاعاتی ئێران هه‌ن.

به‌ پێی راگه‌یێندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له‌ نێو لیستی سزادراوه‌كان  ده‌یان كه‌سایه‌تی و قه‌واره‌ی دیكه‌ی سه‌ر به‌ ئێران هه‌ن، كه‌ له‌ناویاندا ژماره‌یه‌كیان په‌یوه‌ندییان به‌ كه‌رتی كانزا، نه‌وت و گواستنه‌وه‌وه‌ هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها جه‌ختیشیكرده‌وه‌، “له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سزای سه‌ختی زیاتر به‌سه‌ر ئێراندا ده‌سه‌پێنێت”.

 

Back to top button