وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سێ هه‌زار و 249 قوتابی دیكه له زانكۆ وپه‌یمانگاكان وه‌رده‌گیرێن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/08/7.jpg)
دواى ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند كه بۆ ئه‌مساڵ زیاتر له 49 هه‌زار قوتابی ده‌رچووی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌ی به هه‌ردوو به‌شی زانستی و ئه‌ده‌بی له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراون، ئه‌مڕۆ وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێم ڕایگەیاند، لە ئەنجامى پێشکەشکردنى سکاڵا سێ هەزار و ٢٤٩ قوتابی دیکە لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان وەرگیراون و کۆی گشتی وه‌رگیراوان گه‌یشته ٥٢ هەزار و ٨٠٠ خوێندکار و قوتابى.
د.ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەرێمی کوردستان لەمیانى بەسەرکردنەوەى تۆمارى گشتى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر رایگه‌یاند كه پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی قوتابیان و رای كردنی مامه‌له‌كانیان له تۆماری زانكۆ و په‌یمانگاكان له چوارچێوه‌ی جێبه‌جكردنی رێككاره‌كانی ته‌ندوروستیی و خۆپارێزی بوونه.
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى گوتیشی ئەمساڵ زۆرترین پلانى وەرگرتنمان بۆ دەرچوان دابینکرد، بەشێوەیەک سەرجەم دەرچوان لە زانکۆ و پەیمانگاکان وەربگیرێن. به‌ڵام له ئێستادا پێنج هەزار و ١٣٠ قوتابی هاتونەتە ناو سیستمی سکاڵا، لەو ژمارەیەش، سێ هەزار و ٢٤٩ قوتابی دیكه لە زانکۆ و پەیمانگاکانى هەرێمى کوردستان وەرگیراون، بەم شێوەیەش کۆی وەرگیراوانى ئەمساڵى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە زیاتر لە ٥٢ هەزار و ٨٠٠ قوتابی
لەکۆتاى سەردانەکەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەستخۆشى لە زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر و ستافى تۆمارى گشتى زانکۆ کرد، بۆ ئەرکەکانیان کە رۆژانە بە دوو تیم پێشوازی لە دەرچوان دەکەن و مامەڵەى دابەزین و شوێن گۆڕینیان بۆ ڕایدەکەن