هۆشیار زێباری هۆشدار دەدات لە ساڵیادی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو موهدی موهەندیس رووبەڕوو بوونەوە رووبدات

دوای زیاد بوونی هێرشە مووشەکیەکانی میلیشاکانی نزیک لە ئێران لە بەغدای پایتەختی عێراق بۆسەر بالیۆزخانەی ئەمریکا، سیاسەتمەدار و وەزیری پێشووتری دەرەوەی عێراق هۆشداری دەدات لە ساڵیادی کوژرانی سولەیمانی و موهەندیس هێرشی زیاتر بکرێت.

ھۆشیار زێباری وەزیری پێشووتری عێراق لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ھۆشداری دا لە مەترسی ساڵیادی كوشتنی سەركردەی فەیلەقی قودسی ئێرانی، قاسم سولەیمانی و جێگری سەرۆكی حەشدی شەعبی ئەبومەھدی موھەندس.

هەروەها هۆشیار  زێباری نووسیویەتی: ھێرشە مووشەكییەكان بۆ سەر ناوچەی سەوز لە بەغدای پایتەخت، ھەڵچوونێكی مەترسیدارە لە لایەن میلیشیا چەكدارەكانه‌وه‌، لە ساڵیادی كوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندس ره‌وشه‌كه‌ خراپتر دەبێت، پێویسته‌ حكومەتی عێراق بۆ خراپترین ئه‌گه‌ره‌كان خۆی ئامادە بكات”.

 

Back to top button